سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/11/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌رژه‌وه‌ندى و به‌هاى هاوبه‌ش ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باسیان له بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان كرد.
هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، هه‌روه‌ها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارى و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرنگیی یه‌کده‌نگیی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




