سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیى له باڵیۆزى هۆڵه‌ندا كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2025/11/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو جانیت ئه‌لبێردا، باڵیۆزى شانشینى هۆڵه‌ندا له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا له بوار و كه‌رته جیاكاندا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




