٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵوێزی فەرەنسا ڕایگەیاند، ھەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووەتە ئاراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دواین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و چڕکردنەوەی ھەوڵ و ڕێکارەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

ھاوکات پرسی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان ھەردوولا بوو. لەم بارەیەوە مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە "ھەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم ھاتووەتە ئاراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار