سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیى له د. ئه‌یاد عه‌للاوى كرد

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى فیدراڵ له عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.




