٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى ئیمارات كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/11/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، كونسوڵى گشتیى نوێى ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

هه‌ردوولا ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان كرد و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌وه باسیان له‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.‌

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار