سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له كونسوڵى گشتیى ئوردن كرد

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زیاد به‌تارسه، كونسوڵى گشتیى نوێى شانشینى ئوردنیى هاشمى له هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیى مێژوویى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئوردنیدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاماده‌یى و خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌وپێدانى زیاتر و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له كه‌رت و بواره جیاجیاكاندا كرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




