سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین دەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات و ڕایگەیاند، ئێوە ھێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی(٤٤)مینی زانکۆی سەڵاحەدین دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت ھەر لە پیرۆزیاییەکەیدا بۆ دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین نووسیویەتی "ئێوە ھێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".
ئەمڕۆ یەکشەممەی خولی ٤٤ـەمینی ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ لە یاریگای شەھید فڕەنسۆ ھەریری بەڕێوەچوو، کە ١٩٥٠ قوتابی خوێندنی باڵا و ٥٠٣٢ قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت. هاوکات زانکۆی سەڵاحەدین لە ١٧ کۆلێژ و ٩٠ بەشی ئەکادیمی پێکدێت.




