٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە كاتژمێر 4ی ئێواره‌ ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە بەشداری نزیکەی حەوت ھەزار قوتابی لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوەبچێت.

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خولی ٤٤مین ئاھەنگی دەرچوونی قۆناغی کۆتایی بۆ ھەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت.

سامان عەبدوڵڵا گوتیشی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە یاریگای شەھید فەڕەنسۆ ھەریری ئاھەنگەکە بەڕێوەبچێت، بە بەشداری ھەزار و٩٥٠ قوتابی خوێندنی باڵا و ٥ ھەزار و ٣٢ قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێبدرێت.

جێگەی ئاماژە بۆکردنە زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێری پایتەخت لە ١٧ کۆلیژ و ٩٠ بەشی ئەکادیمی پێکدێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار