وهزیرى تهندروستى: هەرێمی کوردستان له نەشتەرگەریی چاندنی جگەر پێشەنگە

ھەولێر-KDP.info- د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له ڕاگهیاندراوێكدا كه ئهمڕۆ ههینی 21ى 11ى 2025 بڵاویكردووهتهوه، ڕایگهیاند، هەرێمی کوردستان پێشەنگە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی جگەر. چەندین ساڵە ئەم خزمەتگوزاریە لە هەرێمی کورستان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت".
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگهیاند: "لەسەر فەرمان و ڕەزامەندی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ 117 حاڵەتی چاندنی جگەر لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕی خەرجی نزیکەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ نەخۆشانی هەموو ناوچهكانى کوردستان ئەنجام دراوە".
ڕوونیكردووهتهوه كه نهشتهرگهرییهكان بهم شێوهیه بووه:
نەخۆشانی هەولێر 48 نەخۆش
نەخۆشانی سلێمانی 33 نەخۆش
نەخۆشانی دهۆک 27 نەخۆش
نەخۆشانی هەڵەبجە 5 نەخۆش
کۆی گشتی 117 نەخۆش
بەبڕی 5,465,357,000 دینار
ئهوهشى خستووهتهڕوو، ئەم نەشتەرگەرییە پاڵپشت بەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی ڕێنمایی و مەرج و ڕێکاری پێویست ڕێکخراوە و ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی.
ههروهها دهڵێت، "هەفتانە چەندین حاڵەتی پێویستی چاندنی جگەر، هەمیشە لەسەر خەرجی و ئەستۆی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەدرێ و ژیانی دەیان هاووڵاتی تەمەنی گەورە و منداڵان، لەمردن رزگار کراوە".




