وەزیری پێشووی داد بۆ KDP: پێویستە کۆتایی بەو ناعەدالەتییە بێت و بکرێته مەرجی گفتوگۆش

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێت، ئەو یاسایەی ھەڵبژاردن کە ئێستا ھەیە، ناعەدالەتیی زۆری تێدایە و پێویستە چیتر کاری پێ نەکرێت و بگۆڕدرێت و سیستمی هەڵبژاردن ببێتەوە یەک بازنە. دەشڵێ، ئەوەی کراوە بۆ مەرامی سیاسی و لاوازکردنی کورد بووە، بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانمان لە پەرلەمانی عێراق کەم بێت و کاریگەریمان زۆر نەبێت، بۆیە پێویستە کورد گۆڕینی ئەو یاسایە بکاتە مەرج.
ڕۆژی سێشەممە 18/11/2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و چەندان سەركردەی دیكەی ناوخۆیی و جیهان، كۆڕبەندی مێپس لە دهۆك دەستی پێكرد، لە كۆڕبەندەكەدا سەرۆك بارزانی وتارێكی پێشكەش كرد و له بهشێكی وتارهكهیدا پهیوهست به هەمواركردنهوهی یاسای هەڵبژاردن گوتی، بە بۆچوونی ئێمە ئەو یاسایەی ئەم هەڵبژاردنەی پێ كراوە، دادپەروەر نییە و زۆر كەموكوڕی تێدایە، هەقی زۆر خەڵكێكی شایستە بزر بوو و خەڵكێكی ناموستەحەق هەقی وەرگرتووە، ئێمە بە جددی لەگەڵ هەموو لایەنەكانی دیكە هەوڵ بدەین ئەم یاسایە ڕاست بكرێتەوە، چونكە بەڕاستی ئەم یاسایە هیچ دادپەروەرییەكی تێدا نەبوو.
شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبهت بە یاسایەی هەڵبژاردن و ئهو دادپەروەر ی و كەموكوڕیانهی ههیهتی تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەو یاسایەی ھەڵبژاردن ئێستا لە عێراق ھەیە، فرەبازنەییە و بەهای کورسیش لە نێوان پارێزگاکان و ھەرێم و عێراقدا جیاوازیی زۆری ھەیە، چونکە لە ھەرێمی کوردستان کورسی ھەبووە بە ٤٨ هەزار دەنگ، بۆیە ناعەدالەتیی زۆری تێدایە و پێویستە ھەڵبژاردن بکرێتەوە یەک بازنە، ئەوکاتە ناعەدالەتی نامێنێت.
وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، "ئەوەی کراوە بەپێی ڕێککەوتنێک کراوە و پێویستە یاسای ھەڵبژاردن بگۆڕدرێت و بکرێتەوە یەک بازنە و کورد ئەمجارە ڕێگە نەدات دووبارە بێتەوە و بیکاتە مەرجێکی گفتوگۆی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراقیش، چونکە ئەوەی کراوە بۆ لاوازکردنی کوردە و بۆ مەرامی سیاسییە و دەیانەوێت ڕێژەی کورد لە پەرلەمای عێراق کەم بێت و کاریگەریی زۆری نەبێت، بۆیە پێویستە ھەڵبژاردن بە سیستمی یەکبازنەیی بێت و فرەبازنەیی نەمێنێت و کۆتایی بەو ناعەدالەتییە بێت.
بڵند ئیبراھیم




