٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (ڕزگار مۆردینی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خولێخۆشبوو خاتوو (ئەختەر حسێن ئەحمەد مۆردینی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی (ڕزگار مۆردینی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (ڕزگار مۆردینی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خولێخۆشبوو خاتوو (ئەختەر حسێن ئەحمەد مۆردینی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار