پرسە و هاوخەمی ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێز (حەمە سەعید زەنگەنە)

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (حەمە سەعید زەنگەنە) و خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ بەڕێز (حەمە سەعید زەنگەنە)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۲ ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥




