٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو کرد

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١١/١٨ لە دھۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لە دھۆک لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ھەردوولا جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە و ھاوڕا بوون کە کاریگەریی ئەرێنیی بەسەر ھەموو ناوچەکەوە دەبێت. ھەر لەمبارەیەوە پشتگیریی ھەموو لایەکیان بۆ پرۆسەکە بە گرنگ لە قەڵەم دا.

ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داھاتووی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار