چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەعروف مەولود مستەفا)، و ھەڤاڵی بەڕێز (مەجید عەوڵا خەیلانی) و بەڕێز (حەسەن سەرتیپ جاف) دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (مەعروف مەولود مستەفا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەعروف مەولود مستەفا)مان پێگەیشت، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۷ی تشرینی دووەمی۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (مەجید عەوڵا خەیلانی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خولێخۆشبوو خاتوو (فاتم حەمەد فەقێ) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ بەڕێز (حەسەن سەرتیپ جاف)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەختەر عەبدولڕەحمان فەتاح جاف) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۷ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥




