سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیى له ئۆسمان بایده‌میر كرد

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانیى دیاربه‌كر به‌ڕێز ئۆسمان بایده‌میر، پرۆسه‌ى ئاشتییان له توركیا تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئاشتى له توركیا كاریگه‌ریى ئه‌رێنیى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز بایده‌میر سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یارمه‌تیدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




