سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو‌شه‌ممه 2025/11/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا ـ کوردستان USKBC کرد.
له دیدارێكدا ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان خرایه ڕوو، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بوارى بازرگانیدا كرا. له‌مباره‌یه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى بره‌ودانى زیاتره به په‌یوه‌ندیى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، جه‌ختى له ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرده‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به چالاكیى بازرگانى و ئابوورییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بدەن.
سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




