٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی له‌ باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له‌ عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و بە بۆنەی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستخۆشیی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

ئه‌مڕۆ دوو‌شەممە‌ 11/17، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ لى جۆن ئیل، باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له‌ عێراق كرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزباییکردن له‌ باڵیۆز، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و هه‌موو پشتیوانییەکی حکوومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

باڵیۆزی کۆریا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

باڵیۆزی کۆریا، پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها دەستخۆشیی ئەنجامدانی پڕۆژە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار