٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان بۆ KDP: پارتی حزبی زیاتر لە ملیۆن و پرسە گەورەکانە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی دھۆک دەڵێت، پارتی حزبی ملیۆن و زێدەتر و پرسە گەورەکانە و متمانەی خەڵک و پێکھاتە جیاوازەکانی بەدەست ھێناوە. ھەروەھا دەڵێ، گەلی کوردستان نوێنەرایەتی بە پارتی بەخشی و لە عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بە بێ پارتی سیاسەت ڕاستەڕێی خۆی ناگرێتەبەر.

د. ھەوار نێروەیی، ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی دھۆک، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ھێز و پانتایی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: پارتی و سەرکردایەتیی پارتی و جەماوەرەکەی بۆ ناحەزانی کورد و کوردستانیان سەلماند کە خاوەنی متمانە لە کوردستان پارتییە و پانتایی جەماوەری و دەنگە ملیۆن و سەد ھەزار کەسییەکەی، بەڵگەی حاشاھەڵنەگرن بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە.

دکتۆر نێروەیی ھەروەھا ڕوونی کردەوە، پارتی سەلماندی کە ھەڵگری خواستی نەک تەنیا کورد، بەڵکو سەرجەم نەتەوە و ئایین و مەزھەبەکانە لە کوردستان و عێراق و متمانەی کۆتاکان و بەدەستھێنانی کورسیی ئەوان، سەلمێنەری فراوانیی گوتاری پارتی و متمانەی پێکھاتە جیاوازەکانە بە پارتی، بۆیە بەدەستھێنانی ملیۆنێک و زیاتر و متمانەی کورد و پێکھاتە جیاوازەکان بە پارتی، نیشانەی مەزنایەتی و بەھێزی و جەماوەریبوونی پارتییە.

"ئێمە بۆمان ڕوون بوویەوە کە لە عێراق بە بێ پارتی نە سیاسەتێکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدرێ و نە پرۆسەی سیاسی دەتوانێ راستەڕێی خۆی بگرێتەبەر، لە ناوخۆی ھەرێمیش دەرکەوت کە پارتی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی دەکات و ھیچ کارێکی گشتی ئەنجام نادرێ بەبێ ڕەزامەندیی پارتی، چونکە ڕەزامەندیی پارتی، واتا ڕەزامەندیی گەلی کوردستان لەسەر بابەتەکان." دکتۆر نێروەیی وای گوت.

ھەروەھا ڕوونی کردەوە کە پرسەکانی پارتی لە بابەتی مووچە و بوودجە گەلێک مەزنترە و ڕایگەیاند: پێدانی پتر لە ملیۆنێک دەنگ بە پارتی، نیشانی دا کە پرسی پارتی لە مووچە و بوودجە زۆر گەورەترە و ئەویش پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی ھەرێم و سەروەری و سیادەی کوردستانە و خەڵکی کوردستانیش دەنگی بەو ڕاستەقینەیەدا، کە پارتی ئامانجیەتی و پارتی خۆی بۆ جەنگێکی یاسایی و دەستووریی گەورە ئامادە دەکات لە داھاتوودا و ئەمەش پێویستی بە ھاوکاریی ھەموو لایەنەکانی تری کوردستانە لە بەغدا بەتایبەتی بابەتی مادەی ١٤٠ و گێڕانەوەی خاکە دابرێندراوەکان.

 

سەلاح جەلال

هەواڵی پەیوەندیدار