٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجان بۆ KDP: چاوەڕوانکراو بوو بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە خەڵک دەنگ بە پارتی بدات

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- چالاکوانان و ڕاگەیاندنکاران بە دڵخۆشییەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیان ڕاگەیاند، بەدەستھێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ لەلایەن پارتییەوە، نیشانەی وەفاداریی خەڵکی کوردستانە بۆ ئەو حزبەی کە ھەمیشە بەرگریکاری مافە ڕەواکانیان بووە. ھەروەھا، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا دەزانن بۆ عێراق و تەواوی جیھان، کە تەنیا پارتی نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەکات.

ڕێکان وەلید، چالاکوانی سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەڵکشانی ڕێژەی دەنگەکانی پارتی تەنیا پەیوەندیی بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمەوە نییە، بەڵکو زیاتر پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسییەوە و پارتی وەک حزبێکی خاوەن دیسپلین و ڕوانگەیەکی ڕوون، توانیویەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە بیری تاکی کورددا دروست بکات.

ڕێکان جەختی لەوە کردەوە، تاکی کورد ھۆشیاریی سیاسیی ھەیە و ھەمیشە بیر لە دەرئەنجامەکان دەکاتەوە، ھەر بۆیە متمانەی بە پارتی بەخشیوەتەوە، چونکە پێیان وایە پارتی دەتوانێت پێداگری لە بەدیھێنانی ئامانج و خواستەکانیان بکات و پەیامی نەتەوەیی ھەڵبگرێت.

ھەر لەم بارەیەوە، خۆشین حاجی حەمەد، بەرپرسی ناوەندی سۆرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، یەک ملیۆن دەنگی پارتی، سەلماندنی وەفای کوردستانیانە بۆ حزبەکەیان. ناوبراو ھۆکاری ئەم وەفادارییەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە پارتی ھەمیشە بەرگریکار بووە لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و سەربەخۆیی کوردستان. ھەروەھا، ئاماژەی بە ڕۆڵی پارتی کرد لە پاراستنی ئارامی، ئاوەدانی، ئاشتەوایی و پێکەوەژیان.

خۆشین باسی لەوەشکرد کە پڕۆژەکانی وەک "ڕووناکی" و "ھەژماری من" لە کابینەی نۆیەمدا، دەستکەوتی پارتی بوون بۆ خەڵکی کوردستان، بۆیە چاوەڕوانکراو بوو کە خەڵکە وەفادارەکە دەنگ بەو پارتە بدەن کە خزمەتی کردوون.

ھاوکات لێزان ژیار، ڕاگەیاندنکار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، یەک ملیۆن دەنگ پەیامێکە کە تەنیا پارتی نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان دەکات. لێزان ژیار گوتیشی، کە سەرکەوتنی گەورەی پارتی وەک یەکەم پارتی عێراق، گەواھیی ئەوەیە کە ھەر پارتی خزمەتی ھاووڵاتییانی کردووە.

ئەو ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە "قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بە خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوان دروست بووە" و بۆ پارێزگاریکردن لەم قەوارەیە، خەڵکی کوردستان پارتییان ھەڵبژاردووە.

 

کرمانج فەتاح

هەواڵی پەیوەندیدار