سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: بە دەنگدانی ئۆنڵاین پشتگیریم له هانده‌رانى یانه‌ى وه‌رزشیى زاخۆ كرد

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بە دەنگدانی ئۆنڵاین پشتگیریی له هانده‌رانى یانه‌ى وه‌رزشیى زاخۆ كرد، ئەمەش دەقی پەیامەکە:
به ده‌نگدانى ئۆنڵاین پشتگیریم له هانده‌رانى یانه‌ى وه‌رزشیى زاخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى یه‌كه‌مین باشترین هانده‌ران له‌سه‌ر ئاستى جیهان ببه‌نه‌وه.
هیواخوازم هه‌موو كوردستانییان له هه‌ر كوێ بن، به‌شدار بن و ده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه جیهانییه‌كه ببه‌نه‌وه.
سوپاس بۆ فیفا که هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆی به یه‌کێک له سێ کاندیده‌کان ده‌ستنیشان کرد.




