سیاسەتمەدارێکی عێراقی بۆ KDP: پارتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکان.. ھەموو پیلانهكان پوچەڵکرانەوە

بەغدا-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی دیاری عێراقی دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کرد و زیاتر لەیەک ملیۆن دەنگی بەدەستھێنا، هاوکات دەشڵێ، ھەموو ئەو پیلانانەی دژی پارتی دانرابوون بۆ ئەوەی لاواز بکرێت پوچەڵکرانەوە.
میسال ئالوسی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە عێراق و وڵاتانی ھەرێمیش ھەوڵی زۆر دراوە لەسەردەمی بارزانی نەمر تاوەکو سەردەمی سەرۆک بارزانی و پیلان دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێت و کورد لە ھەرێمی کوردستان نەگاتە ئامانجەکانی، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بە پشتگیری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە سەرکەوتنەکان و لە مێژووی خۆیدا یەکجاریش سازشی لەسەر مافی گەلی کورد نەکردووە کورد لە ھەر بارودۆخێکدابێت، چونکە ھەموو ڕێگهکان بۆ لاوازکردنی پارتی و ھەرێمی کوردستان بەکارھێندراون ھیچی سەرکەوتوو نەبوون و ئەوەی سەرکەوتووە پارتی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بووە.
بڵند ئیبراهیم




