٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە د.لەتیف ڕەشید دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرەخۆشی لە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەکات و بۆ کۆچی دوایی براکەی دەڵێت: هاوبەشی خەمتانم.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق؛

بۆ کۆچی دوایی ( شەماڵ ڕەشید ) ی براتان ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

13 تشرینی دووەم 2025

هەواڵی پەیوەندیدار