٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ھونەرمەندی ناسراو (ئەحمەد سالار) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مامۆستا ژیان عەبدولواحید)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھونەرمەندی ناسراو (ئەحمەد سالار) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.                                

بۆ بەڕێز ھونەرمەندی ناسراو (ئەحمەد سالار)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەڕێزتان (مامۆستا ژیان عەبدولواحید)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱۲ ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار