شەشەمین کۆنفرانسی مێپس لە دھۆک ئەنجام دەدرێت

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک گوتی، "حەفتەی دابێ شەشەمین کۆنفرانسی مێپس بە بەشداری ھەزار میوان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و بیانییەکان کرا وەو، کۆنفڕانسەکەش لەژێر ناوی بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەبێت و سێ ڕۆژ دەخایەنێت."
ئاری زاویتەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "حەفتەی دابێ کۆنفرانسێک لە دھۆک بەڕێوەدەچێت کە شەشەمین کۆنفرانسی مێپسە و لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ)ە، ڕۆژی ١٧ی مانگ دەست پێدەکات و سێ ڕۆژ دەخایەنێت، یەکەم رۆژ پێنج وۆرک شۆپ سازدەکرێن، دوو ڕۆژەکەی دی چالاکی لە ئاستی باڵا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام دەدرێن، میوانداری بیانییەکانیش کراوە.
ئاری زاویتەیی گوتیشی، ئەو کۆنفرانسە جەخت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ھەرێمیی و ھاوکاریی ستراتیژی و دەوڵەمەندی ئابووری دەکات، گرینگی بە سیاسەت و ڕێکارگەلێک دەدات کە دەبنە ھۆی یەکگرتن و گەشەی ئابووری.
بڵند ئیبراھیم




