فازڵ میرانی: ئەم سەركەوتنە لە سەرۆك بارزانی و جەماوەری بە ئەمەكی پارتی پیرۆز بێت

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم سەركەوتنە گەورەیەی پارتى دیموكراتى كوردستان لە جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و بەڕێزان هەردوو جێگرەكەی و سەركردایەتیی پارتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ئۆرگانەكانی پارتی و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و بە ئەمەكی پارتی، پیرۆز دهكات.
دەقی پەیامهكهی فازڵ میرانی:
ئەم سەركەوتنە گەورەیەی پارتیمان لە هەڵبژاردنی ئەندامانی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی و بەڕێزان هەردوو جێگرەكەی و سەركردایەتیی پارتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ئۆرگانەكانی پارتی و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و بە ئەمەكی پارتی، پیرۆز بێت.
ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا بەدەست هات، بەرهەمی حیكمەتی جەنابی سەرۆك و كار و هەوڵ و هیممەتی هەموو دڵسۆزێكی پارتییە.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان




