٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ: داوا لە خەڵکی زاخۆ دەکەین بە گڕوتینێکی زۆر بەشداری لەو پڕۆسەیە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، دڵنیام ئەمڕۆ زاخۆ وەڵامی ناحەزانی کورد دەدەداتەوە و وەکو چۆن لە پێشکەوتن و ئاوەدانی یەکەم بووە لە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنیش یەکەم دەبێت و دەنگ بە نوێنەرانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بەرگری لە مافی ھەموو خەڵکی کوردستان بکەن.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوای دەنگدان بۆ ڕۆژنامەوانان گوتی، ئەمڕۆ لە زاخۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و چاودێری باش دەکرێت و ھیچ کێشەک نیە لەھیچ شوێنێک و ھیوادارین بەھێمنی بەڕێوەبچێت و داوا لە خەڵکی زاخۆ دەکەین بە گڕوتینێکی زۆر بەشداری لەو پڕۆسەیە بکەن، چونکە زاخۆ ھەمیشە یەکەمەو بۆ ھەڵبژاردنیش وادەبێت و بەشداری کارا دەکەن.

گوھدار شێخۆ گوتیشی، پڕۆسەکە بە ئارامی و ھێمنی بەڕێوەدەچێت کە بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و پێکەوە دەنگ بدەین و دەنگ بەنوێنەری خۆمان بدەین کە بەرگری لەمافی ھەموو خەڵکی کوردستان بکەن و ھیواداریشم ڕاگەیاندنیش کاری لە پێشینەی خۆیان بکەن، هاوکات لە زاخۆ نزیکەی ١٦٠ ھەزار دەنگدەرمان ھەیە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار