٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی: داوا لە خەڵکی نەینەوا دەکەین بەبەرفراوانی بەشداری پرۆسەکە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا-KDP.info-   بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا دەڵێت، چاوەرێ دەکەین ئەمڕۆ خەڵکی پارێزگای نەینەوا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری پرۆسەی دەنگدان  بکەن و چاوەڕێی سەرکەوتنێکی گەورە دەکرێت.

 نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا، دوای دەنگدان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا گوتی ، دوای ئەوەی دەنگدانی تایبەت تەواوبوو لە ھێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە و ئاوارەکان ، کە بیندرا چۆن پرۆسەکە بەرێوەچوو لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا و ئێستاش ھەمان شێوە ئومێد دەکەین پرۆسەکە سەرکەوتووانە تەواو بێت.

نەوزاد ھادی گوتیشی،  زۆر گرنگیشە لە نەینەوا بۆ بەرگریکردرن لەمافە مێژوویەکان، نوێنەرایەتی بەھێز لەبەغدا بێت، دیاریشە کە کێ نوێنەری ھەموو خەڵکە بەبێ جیاوزی و بەرگریی لە ماف و دەستکەوتەکانیان دەکات.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار