نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگە و سەرەتایەکی نوێ لە عێراق دەستیپێکردووە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی دیکەی دەنگدانە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی گرنگە و پێم وایە ئەم هەڵبژاردنە یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکان کە تا ئێستا لە عێراق کرابێت.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵیت: لە دوای ساڵی 2005 و ئەو قۆناغانەی بەسەر عێراقدا هات، ئێمە هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ عێراقێکی دیموکراتی فیدراڵ، کە هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی عێراقدا بە هەموو ماف و دەستکەوتەکانیان بگەن.
ئاماژەی بەوەشدا بابەتی دەنگدان مافە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەشە. هیوادارم هەموو کەسێک لە عێراق ئەم بابەتە بە گرنگ سەیر بکات، لە کاتێکدا عێراق کەوتووەتە سەر ڕێچکەیەکی دیموکراسی. گرنگە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن.
گوتیشی: خۆشحاڵین کە قۆناغی یەکەمی دەنگدان بە ئارامی و بێدەنگی بەڕێوەچوو. هیوادارم ئەمڕۆش کە دەستپێکردنی دەنگدانی گشتییە، بە هەمان شێوە بە ئارامی بەڕێوەبچێت.
ڕاشیگەیاند، لێرەوە سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە، دەستخۆشییان لێ دەکەم. هەروەها سوپاسێکی تایبەتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەو ڕێکارانەی کە گرتوویانەتەبەر و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین." هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ هەموو عێراق، گەلی عێراق شیاستەی ژیانێکی باشتر و ڕۆژێکی باشترن لە ژیانیاندا، من هیوادارم خزمەتگوزاری باشتر پێشکەشی گەلی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بژین.
لە پرسیارێکی ڕۆژنامەوانێکدا ئایا چ جیاوازییەکی هەیە ئەم دەنگدانە بۆ گەلکی عێراق هەرێمی کوردستان لە وەلامدا گوتی: جیاوازییەکەی یەک خاڵە، ئەویش ئێمە پێمان وایە عێراق لە ڕووی ئەمنیی و ئابوورییەوە، گۆڕانێکی باشی بەسەردا هاتووە. سەبارەت بە ئێمە ئەم هەڵبژاردنە مانای ئەوە دەگەیەنێت، سەرەتایەکی نوێ دەست پێدەکات لە قۆناغێ دەستووری عێراق. دەستووری عێراق بۆ ئەوەی ببێتە زامنی ئارامی ئەمنیی هەموو گەلی عێراق. ئێمە پێمان وایە ئەوە سەرەتایەکی نوێی بۆ دەستوور.
دەشڵێت: ئەو بەیاننامەیەی کە بڵاو کرایەوە لە لایەن پارتییەوە، ئەوە ناوەڕۆک و دانووستانەیە کە ئێمە لەگەڵ یەکێتی کردمان و بە دڵنیاییشەوە هەڵبژاردن هەلو مەرجی خۆی هەیە و دوای هەڵبژاردنیش هەلومەرجی دیکەش دێتە پێش، بەڵام ئێمە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕەت ناکەینەوە، بە پێچەوانەوە دەبێت ئەو کێشانە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و دوای ئەم هەڵبژاردنانە جارێکی دیکە دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەو کشانە چارەسەر بکەین.
باسی لەوەش کرد، هەر وەکو گوتم هەموو هەڵبژاردنێک گرنگە، گرنگی ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئێمە پێمان وایە سەرەتایەکینوێ لە حێراق دەستی پێکردووە. و هەرێمی کوردستان دەبێت زۆر بە هێزەوە لە بەغدا بێت، چونکە لە ئەنجامدا ئەو وەسیقەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەنگیان بۆیدا دەستووری عیراق بوو. تا ئێستا ئەو دەستوورە جێبەجێ نەکراوە، بە دڵنیاییەوە گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت، دوای ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە هەوڵێکی ڕژد بدرێت بۆ ئەوەی دەستووری عیراق جێبەجێ بکرێت. دوای ئەوەی زانیمان ئەم قۆناغە نوێیە چۆن دەست پێدەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش هەر دوای ئەوەی هەڵبژاردن تەواو بێت، دادەنیشین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: هەمووکات حکوومەت دوای ئەوەی ئەنجامەکان دەردەچێت ئینجا دەست بە دانوستان دەکات بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، ئەوەی کە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەری کۆکن ئەوەیە ڕەچاو کردنی ئەو گۆڕانان کە لە ناوچەکەدا دەکرێت، هەموو لایەک هەوڵدەدەن بە ماوەیەکی کەم حکوومەتی عێراق زۆر نەخایەنێت و زوو پێکبێت، ئەمە وەکو مەبدە هەیە و دەمێنێتەوە سەر دانوستانەکان.
سەرۆکی هەرێم ڕاشیگەیاند، گوتەی ئێمە بۆ ئەوان هەیە، ئێمە لە کۆتاییدا لە وڵاتیکدا دەژین عێراقە، عێراق موڵکی هەموومانە ئێمە پیویستە ئەو کێشانەی هەیە لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێم لە چوارچێوەیە عێراقیکی یەکگرتوو بە گفتوگۆ بە ڕەچاو کردنی هەموو خێرخۆشییەک بۆ هەموو گەلی عێراق هەرچی کێشە هەیە بە گوێرەی دەستوور و دانیشتن بگەینە ئەنجام. ئێمە پێمان وایە کلیلی چارەسەری کێشەکان لە بەغدایە. پێویستە بۆ ئارامی سیاسی و خۆشگوزەرانی، کۆمەڵایەتیی و ئابووری خەڵکی عێراق، ئەو کێشانەی کە هەیە لە نیوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ لەسەر مێزی دانوستان جێبەجێ بکرێت.
دەشڵیت: هەرێمی کوردستان خێری هەموو عێراقمان دەوێت، خۆشحاڵ دەبین بەوەی کە ببینین بەسرە پێشکەوتووە و زاخۆش پێشکەوتووە نەجەف و کەربەلا و ئەنباریش پێشکەتووە. هیوای ئێمە ئەوەیە ئێمە دەخوازین هەموو عێراقییەک لە خێر و خۆشیدا بژی.
نێجیرڤان بارزانی باسی لەوەش کرد، خۆی هەڵبژاردن مانای ئەوەیە گۆڕان دروست دەکات، هەر هەڵبژاردنێک بۆ ئەوەیە کە ئێمە گۆڕینێک دروست بکەین. سیستەمی عێراق سیستەمێکی دیموکراتییە، هەر چوار ساڵێک سەرەڕای هەموو ئەو کێشە وگرفتەی کە هەبووە، عێراق هەڵبژاردنی خۆی کردووە. ئەمە پێوەرێکی سەرەکییە بۆ دیموکراسی عێراق، ئێمە ناتوانین سیستەمێکی دیکە جێگری ئەم سیستەمە بکەین ئەمە ئەو سیستەمەیە کە هەمانە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا بارودۆخی عێراق بەرەو باشتر ڕۆشتووە یان خراپتر؟ من پێموایە بەرەو باشتر چووە ئەمڕۆ ئەگەر سەیری بارودۆخی بەغدا بکەی و بەغدا بەراورد بکە بە پێنج ساڵ لەمەوبەر، دەبینی پێشکەوتنی باش لە ژیانی خەڵک و لە ڕووی ئەمنیی و زۆر شتی دیکە جێبەجێ کراوە. بەڵام ئایا ئەم پێشکەوتنانە بەسن؟ بێگومان نەخێر، بەس نین لە عێراق و هەموو شوێنەکانی دیکەش. گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترە. ئێمە پێمان باشترە دوای هەڵبژاردن عێراقییەکان هەوڵبدەن بە گشتیی گۆڕان دروست بکەن. زیاتر گرنگی بدەن بەوشتانەی کە خەڵی سەرقاڵن و گرنگە بۆیان، جا بابەتی خزمەتگوزارییە، یاخود پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە لە ئاو، کارەبا، ڕێگاوبانە، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە. دەولەمدنی عێراق دەبێت بەکاربێت بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی وڵات و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە.
هەروا گوتیشی: گەلی عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن، ئەو توانایەش لە عیراق هەیە. ئەم سیستەمەی لە عێراق هەیە سیستەمێکی دیموکراسییە، تۆ دەبینی چوارساڵجارێک هەڵبژاردن دەکرێت، سەرۆک کۆمار دەگۆڕێت، سەرۆک وەزیران دەگۆڕدرێت، یەکێکی دیکە دێتشوێنیان، ئەم ڕێچکەیە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سیاسەتی دوەڵی و ئەمەریکا هەرێمێکی کوردستانی بەهێزە لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵ، ئەمە ڕوونە. ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان فاکتەری ئارامی و ئاسایشن لە ناوچەکە. جا چ لە عێراق بێت یا دەرەوەی عێراق و ناچەکەش بێت.
ڕاشیگەیاند، ئەو ڕۆڵەی هەرێمی کوردستان دەیبینێت بۆ ئەوەی دەوری خۆی ببینێت، بەدڵنیاییەوە هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆڵە دەبینێت لەگەڵ برایانمان لە بەغدا. ئەو سەقا،گیرییەی ئێستا لە عێراق هەیە و ئێمە دەورمان تێیدا زۆریش دیوە، ئەو ڕۆڵەمان بۆ سەقامگیری عێراقیش بەردەوام دەبێت.هیوادارم دوای هەڵبژاردن عێراق بکەوێتە قۆناغێکی نوێی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.




