ئاری هەرسین: بە دەنگدان ئەتوانین بۆچوونە شۆڤێنییەکان بەرانبەر کوردستان بگۆڕین

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی چواری پارتی دلەیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگدان مافی خەڵکە، ئەرکێکی ئەخلاقیشە، دەنگیشم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دوای ئەوەی دەنگی خۆیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: زۆر گرنگە خەڵک ڕۆشنبیری هەبێت کە بزانێت چۆن دەنگدەدات، گوتیشی: تازۆرتر خەڵکی شاری سلێمانی بچنە دەنگدان هێشتا کەمە، چونکە ئێمە پێویستمان بەوەیە خەڵک بەشداریی لە پرۆسەی سیاسیی بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، دەنگدان مافی خەڵکە، ئەرکێکی ئەخلاقیە، دەشڵێت: دەنگم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات.
باسی لەوەشکرد، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، چونکە ئێمە و بەغدا کێشەی زۆرمان هەیە، ئەمەش بە چەک چارەسەر ناکرێت، ڕێگەی مەدەنیش ئەوەیە بەشداری هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق بیت، تاوەکوو بە بوونی خۆمان لەوێ بتوانین ئەو بۆچوونە شۆڤێنییانەی ئاراستەی کوردستانە بگۆڕین، هەروەها دەبێت بەتیمێکی بەهێز چارەسەری ئەو کێشانە بکەین کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە.




