٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی: هیوادارم هەموو هاووڵاتییان ئەمڕۆ بێن و دەنگی خۆیان بدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق، لە بنکەیەکی هەولێر، دەنگی دا و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ڕۆژی بڕیاری خەڵکە، هیوادارم خەڵک بتوانێت لە کەشێکی ئارام و ئازادا بە ئارەزووی خۆیان دەنگی خۆیان بدەن و خەڵکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی ئەوان و مافە دەستوورییەکانی خەڵك بکەن."

مەسروور بارزانی گوتیشی "بێگومان هەڵبژاردنێکی گرنگە و هیوادارم خەڵک بە هەموو ئارەزووی خۆی، دوور لە هەموو فشارێک، بڕیاری خۆی بدات، چونکە بڕیاری ئەمڕۆی خەڵک، ڕێڕەو و شێوازیی حووکمڕانی چوار ساڵی داهاتوو دیاری دەکات. هیوادارم، کۆمیسیۆنیش بە ئەمانەتەوە تا دوایی و کۆتایی پڕۆسەکە، مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بکات."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا "داوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم و هیوادارم هەموو هاووڵاتییان ئەمڕۆ بێن و دەنگی خۆیان بدەن."

 

هەواڵی پەیوەندیدار