سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەنگیدا

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بنکەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر دەنگیدا و رایگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە یەکێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی عێراق."
ئەمڕۆ سێشەممە 11-11-2025، لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بنکەیەکی تایبەت لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی دەنگیدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، "گرنگە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەم رۆژەدا بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەرەو سندووقەکانی دەنگدان بڕۆن."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناخێکی نوێ بێت بۆ عێراق."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "کوردستان دەبێ زۆر بەهێزەوە لە بەغدا بێت".




