دەنگدانی گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

ھەولێر-KDP. info- بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان بە فەرمیی دەستی پێکرد.
پرۆسەکە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستی پێکرد و بڕیارە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت. بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری تەواو لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراوە.
-بەپێی زانیارییەکان، ٢٠ ملیۆن و ٦٣ ھەزار و ٧٧٣ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە لەم پرۆسەیەدا.
-ژمارەی بنکەکانی دەنگدان ٨ ھەزار و ٧٠٣ بنکەیە.
-ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان ٣٩ ھەزار و ٢٨٥ وێستگەیە.
ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لەگەڵ دەسپێکی دەنگدان، ڕووماڵی ھەڵبژاردن دەکات و لەم ساتەوە خوێنەری بابەتەکانمان بن.




