٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانمانی ماڵەوە لە ڕێگەی KDPیەوە سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پلانی ستراتیجی چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە شار و گوندەکاندا کردە خەمی لەپێشینەی، ھاووڵاتییان بە گشتی و ژنانی ماڵ بە تایبەتی، سوپاس و پێزانینی خۆیان دەگەیەننە سەرۆکی حکوومەت و دەڵێن: شانازییە بۆ کورد مرۆڤێکی خەمخۆر و ماندوونەناسی وەکو مەسروور بارزانی هەیە کە کێشەیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەر کردین.

شاناز مەزھەر عوسمان، ژنی ماڵەوەیە (تەمەنی ۳٥ ساڵە)، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی مەسروور بارزانی کرد کە کێشەی کەمئاوی چارەسەر کردووە و گوتی، "مەسروور بارزانی بە دابینکردنی ئاو، کارئاسانی بۆ ئافرەتانی ماڵەوە کرد و لە گرفتەکانی کەمئاوی ڕزگارمان بوو و چیتر ناچار نین بە تانکەر ئاو بکڕین. 

شاناز دەشڵێ، شانازییە بۆ کورد مرۆڤێکی خەمخۆر و ماندوونەناسی وەکو مەسروور بارزانی بۆ خزمەتی خەڵک و کوردستان ھەیە، کە کێشەیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەر کردین، خودا بۆ کوردستانی بھێڵێت کە ئاو و ئاوەدانی بۆ دابین کردین."

لە قەزای ڕەواندزیشەوە ئاڵا تاھیر حسێن (تەمەنی ۳۳ ساڵە)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "من وەک ئافرەتێکی ماڵ، زۆر جار بەھۆی کەمئاوی لە ماڵەوە  نیگەران دەبووم، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە ئاو و ئاوەدانی ڕووی لە ماڵان کردووە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئافرەتانی ڕزگار کرد. تەنانەت چێشتلێنان و پاککردنەوە و ئەرکەکانی ماڵیش بۆ ئافرەتان ئاسان بووە. 

ھاوکات، خەندە ڕەفیع مەحموود، لە گوندی شێخانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "من وەک خاتوونێک ئێستا زۆر ئاسانکاریم بۆ کراوە لە ئەرکی ماڵەوە. ئێستا نیگەرانییەکانم کەمترە و چیتر بەھۆی کەم ئاوی کێشەم بۆ دروست نابێت لە ماڵ. چەند جارێک لەناکاو ئاوی ماڵان دەبڕا و ناچار دەبووم کارەکانم بوەستێنم بۆ کاتێکی تر. ئێستا بێ دوودڵی کارەکانی شووشتن، پاک کردنەوە، چێشتلێنان و میواندارییەکانم ڕادەپەڕێنم.

 

ئەژین غەفار

هەواڵی پەیوەندیدار