سالم عەبدولعەزیز ئەلمسلەت: سەرۆك مەسعود بارزانی قوتابخانەیەكە لە خۆڕاگری

ھەولێر-KDP.info- نووسەری ناوداری عەرەب و سووریا، سالم عەبدولعەزیز ئەلمسلەت وتارێكی رۆژنامەوانی بە زمانی عەرەبی لەسەر سەرۆك بارزانی دەنووسێت لەژێر ناونیشانی "سەرۆك مەسعوود بارزانی... سەركردەیەك كە پشت بە ڕەوشت دەبەستێت پێش دەسەڵات" و تێیدا باس لەوە دەكات كە سەرۆك بارزانی قوتابخانەیەكە لە خۆڕاگری.
نووسەر سالم عەبدولعەزیز ئەلمسلەت لە وتارەكەدا هەروەها دەڵێت، "سەرۆك بارزانی هەڵگری میراتێكی سیاسی و ئەخلاقییە كە لەو سەردەمەدا بە دەگمەن لە پیاوێكدا دەبینرێت بەتایبەت كە ئێستا سیاسەت تاڕادەیەكی زۆر لە ڕەوشت جیاكراوهتهوه".
نووسەر هەروەها دەنووسێت، "سەرۆك بارزانی و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، لە سەختترین و دژوارترین هەڵومەرجدا، دڵ و ماڵ و شارەکانیان کردەوە بۆ هەر کەسێک کە پەنا بخوازێت لە هەموو نەتەوە و ئایینێک. لە کەسیان نەپرسی: تۆ کێیت؟ بەڵکو پرسیاریان کرد: چیت پێویستە؟"
دەقی وتارەكەی نووسەری عەرەب و سووریا، سالم عەبدولعەزیز ئەلمسلەت كە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی:-
سەرۆك مەسعود بارزانی... سەركردەیەك كە پشت بە ڕەوشت دەبەستێت پێش دەسەڵات
كاتێك باس لە سەركردایەتی راستەقینە دەكەین، تەنیا باس لە هەڵوێستێك یان ناوێك یان ئامادەبوونێكی سیاسی ناكەین، بەڵكو باس لە مێژوویەك دەكەین كە ڕەگ و ڕیشەی لە ویژدانەوە داكوتاوە، كوڕ لە باوكی و نەوە لە نەوە بۆی ماوەتەوە، وەك بەها و بەرپرسیارەتی و متمانە.
لەم ماڵباتە بەرزەوە سەرۆك بارزانی دێتە ئاراوە، سەركردەیەك كە هەڵگری میراتێكی سیاسی و ئەخلاقییە كە لەو سەردەمەدا بە دەگمەن لە پیاوێكدا دەبینرێت كە سیاسەت تاڕادەیەكی زۆر لە ڕەوشت جیاكراوهتهوه.
سەرۆك مەسعود بارزانی لە دڵی ئێمە و لە دڵی زۆران كەسی دیكەدا چ عەرەب چ كورد دایە، نەك تەنیا لەبەر پێگەی سیاسی، بەڵكو لەبەر هەڵوێستە مرۆڤایەتی و ڕەوشتەكانی جێگەیەكی تایبەتی هەیە، بە زیرەكی و خۆنەویست و توانای گوێگرتن و پابەندبوونی بە هاوسەنگی نێوان پێكهاتەكان و بە بێلایەنی ناسراوە بەبێ جیاکردنەوە لە نەژاد و ئایین و لایەنی سیاسی، وەک مرۆڤێکی ئازاد کە ڕاستییەکان دەزانێت و بەبێ هیچ زیادەڕەوییەك پابەند دەبێت پێیانەوە.
ئەم ڕەفتارانە تەنیا دروشمێک نین کە بەرز بکرێتەوە، بەڵکو پراکتیزەیەکە کە بەدرێژایی ساڵان سەلمێنراوە، ئەو کاتەی کە هەڵوێستەکان تاقی دەکرانەوە، نەک کاتێک قسە دەکرا.
ئەم سەرکردەیە و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، لە سەختترین و دژوارترین هەڵومەرجدا، دڵ و ماڵ و شارەکانیان کردەوە بۆ هەر کەسێک کە پەنا دەخوازێت لە هەموو نەتەوە و ئایینێک. لە کەسیان نەپرسی: تۆ کێیت؟ بەڵکو پرسیاریان کرد: چیت پێویستە؟
ئەوە ئەو سوارچاکه سیاسییەیە کە ناتوانرێت بکڕدرێت یان بەرهەم بهێنرێت.
له بهرامبهردا له دیمهنی ههرێمی بینیمان كهسانێك بانگهشهی ئهوهدهكهن پاڵپشتی دۆزهكهمان دهكهن له كاتێكدا هیچ ئاكارێكییان نییه و لهئاكار و ڕهفتاریی گهلی كورد تێناگهن. خهڵك له ماڵ و حاڵی خۆیان دهردهكهن و تهنگیش بهوانی دیكه ههڵدهچن و ئهو دۆزهش كه بانگهشهی بۆ دهكات و بهناوی ئهوهوه قسه دهكات و دهیگۆڕێت و دهیكات به پهیژهیهك بۆ دهسهڵاتی كهسییهتی خۆی.
جیاوازی زۆر لهنێوان ئهوانه و كهسانی به ویژدان ههیه وهك جیاوازی نێوان زهوی و ئاسمان وایه.
سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرکردایەتی ساتێک یان ڕووداوێک نییە، بەڵکو قوتابخانەی خۆڕاگرییە بەرامبەر بە پرەنسیپ و ڕێزگرتن لە مرۆڤایەتی، ئەمەش بەهایەکی دەگمەنە لە سەردەمێکدا کە هەڵوێستەکان لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا دەگۆڕدرێت.
بۆ ئەم سەرکردەیە و هەموو ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا بوون کە شەرەفی بەرپرسیارێتییان بەرزکردەوە، پێزانین و ڕێزێکی زۆرمان هەیە.
سالم عەبدولعەزیز ئەلمسلەت




