٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی کۆمسیۆن بۆ KDP زانیاری لەبارەی دەنگدانی گشتی خستە ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عێراق دەڵێت، "سبەی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە دەست پێدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە."

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "سبەی کاتژمێر حەوتی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەست پێدەکات کە ٢٠ملیۆن و ٦٣ھەزار و ٧٧٣ کەس مافی دەنگدانی ھەیە، ھەشت ھەزار و ٧٠٣ بنکەی دەنگدان و ٣٩ھەزار و ٢٨٥ وێستگەش بۆ دەنگدەران لە دەنگدانی گشتی ئامادەکراون."

جومانە غەلای گوتیشی "ئامادەکاری تەواو بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی کراوە، سبەی ١١/١١ پرۆسەکە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات."
ھاوکات گوتیشی "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن پێش ھەڵبژاردنی گشتی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ڕادەگەیندرێت، دوورە لە ڕاستی، دوای دەنگدانی گشتی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین."

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار