٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنی عێراق دوور لە پێشێلکاری بەڕێوەبچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی ( یوونامی UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەی دوور لە پێشێلکاریی. هەروەها خوازیاربوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتییانی عێراق.
 

هەواڵی پەیوەندیدار