بەشی ھەڵبژاردنی پارتی بۆ KDP: هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان به ڕێڕه‌وی یاسایی تێپه‌ڕاند

ھەولێر-KDP.info- دوێنێ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو، لەمبارەشەوە یاریدەدەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانیاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ماڵپەڕی KDP دەخاتەڕوو.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، لە لێدوانێکی تایبه‌تدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆسه‌كه زۆر به گونجاوی و ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌چوو، له سه‌ره‌تادا هه‌ندێ وێزگه هه‌بوو كه كه‌موكورتی هه‌بوو یاخود ئامێره‌كان نه‌كه‌وتبوونه كار هه‌موو ئه‌وانه هه‌ر سه‌رله‌به‌یانیەكەی چاره‌سه‌ركران، هاوکات تێبینی و سكاڵا له‌سه‌ر كاندید و لیستی پارتی زۆر كه‌م بوو ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان به ڕێڕه‌وی یاسایی تێپه‌ڕاند، هەروەها به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2024 هه‌مان ئامێرن و ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌كارهاتوون هی په‌رله‌مانی كوردستانن، ئه‌و كه‌موكورتییه‌ی كه له‌وكات هه‌بوو هه‌وڵدراوه ئێستا نه‌هێڵدرێ، بۆیە به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕۆسه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌چوو، پرۆسه‌یه‌ك بوو كه گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی كه باس ده‌كرێ بۆ پرسی ده‌نگدان.
یاریدەدەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە وەک پارتی بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر ئارام و هێمنانەمان به‌ڕێكرد سه‌ره‌ڕای هه‌موو فشاره‌كان كه له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه له‌سه‌ر پارتی هه‌بوو كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانویست بانگه‌شه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ببه‌ن، به‌ڵام پارتی به ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه هه‌موومانی ڕاسپارد تا بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و هێمن به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ڕۆژی ده‌نگدانیش هه‌بوو، وەک خۆی دەڵێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ولێرت بكردایه و به‌راوردت له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر بكردایه له هه‌ڵواسینی پۆسته‌رات و شێوازی بانگه‌شه هه‌ولێر زۆرترین درووشمی هه‌موو حزبه‌كانی تێدابوو و هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی بانگه‌شه‌ت ده‌بینی ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌وه وه‌كو پارتییه‌كان زۆر دڵفراوانانه ده‌مانڕوانییه بانگه‌شه و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه.
لیزا كاكه‌یی گوتیشی، "پارتی حزبی هه‌ڵبژاردنه و ده‌وڵه‌مه‌نده له‌و فكیر و هزر و هونه‌ره‌ی كه هه‌یه‌تی له هه‌ڵبژاردن، پارتی حزبی ئومێد و گه‌شبینی و حزبی داهاتووه، ئێمه ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌مان گه‌ڵاڵه كرد ئیشمان هه‌م له‌سه‌ر ئه‌زموونی ڕابردوو و هه‌م ئه‌زموونی نوێ كرد و وامانكرد پڕۆسه‌كه به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ئاسان ببێت بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ئێمه ماندووبوونه‌كه‌مان به‌ڕێكرد ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌نجام كۆبكه‌ینه‌وه.
کاکەیی دەشڵێ، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه هه‌مان ئه‌و گوڕوتینه‌ی لە دەنگدانی تایبەت هەبوو لە ڕۆژی 11ی 11ش زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌یوه‌ست به هه‌بوونی تێبینی و سكاڵاش یاریدەدەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی گوتی، "تێبینی و سكاڵا له‌سه‌ر كاندید و لیستی پارتی زۆر كه‌م بوو ئێمه تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو هه‌نگاوه‌كانمان به ڕێڕه‌وی یاسایی تێپه‌ڕاند.




