کابینەی نۆیەم گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت

هەولێر-KDP.info- وه‌به‌رهێنان یه‌كێكە له كۆڵه‌کە سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستا‌ن. پێشكه‌وتنی گه‌وره له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان هه‌بووه، به‌تایبه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات له ڕێگەی وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی، ئه‌مه سەرەڕای ئەوەی كه ده‌رفه‌تی گرینگ دراوه، به وه‌به‌رهێنانی بیانی له كوردستا‌ن، لەچەند لایەنێکەوە ئاسانکاریان بۆ کراوە، گرینگ‌ترینیان فه‌راهه‌مكردنی ئارامی و ئاسایش، دانانی یاسای گونجاو، به‌هۆکاری پشتیوانی و ئاسانكاری له كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌گوژمه‌ی زیاتر له 24 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاوازه‌کان كراوه.

به‌جۆرێك…
596 پڕۆژه به به‌های 24.6 ملیار دۆلار، له كه‌رتی پیشه‌سازی.
149 پڕۆژه به‌گوژمه‌ی 3.911.649.448 ملیار دینار له كه‌رتی بازرگانی.
154 پڕۆژه به گوژمه‌ی 1.265.564.486 ملیار دینار له كه‌رتی گه‌شتیاری.
80 پڕۆژه به به‌های 7.555.305.348 ملیار دینار له كه‌رتی نیشته‌جێبوون.
62 پڕۆژه به به‌های 5.030.935.399 ملیار دینار له كه‌رتی فێركردن.
53 پڕۆژه به به‌های 595.901.101 ملیار دینار لە کەرتی ته‌ندروستی.
35 پڕۆژه به به‌های 372.939.957 ملیار دینار له كه‌رتی بانكی.
2 پڕۆژه به به‌های 19.415.000 ملیار دینار لە كه‌رتی خزمه‌تگوزاری.
8 پڕۆژه به به‌های 100.448.006 ملیار دینار له كه‌رتی هونه‌ری.
3 پڕۆژه به به‌های 76.355.538 ملیار دینار هاوبه‌ش و بیانی 11 پڕۆژه به به‌های 5.154.853.521 ملیار دینار.

ئه‌وه‌ی لەم نێوەندەدا زۆر گرینگه، خۆنەبەستنەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به سیاسه‌تی ئابووری داخراو. به‌ڵكو هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگاكان بدات، به‌ڕووی وه‌به‌رهێنه ناوخۆیی و بیانی‌دا تا بتوانێ هه‌لومه‌رجی سیاسی گونجاو و له‌بار دابینبكات بۆ هاندانی وەبەرهێنەرەکان تاکو بە دڵنیای دەستبکەن بە کارکردن.
ئەم کارە دەبێتە هۆی ڕاكێشان و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی، له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژیه‌كانه‌وه، كه پێویستیان به‌سه‌رمایه‌ی گه‌وره هه‌یه، له گشت بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، نه‌وت، گه‌شتوگوزاری و نیشته‌جێبوون..هتد.

بۆیە دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی سیاسی و ئابووری جێگیر له وڵات‌دا زۆر گرینگە و هاندان و كار ئاسانیكردنه بۆ سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان هەتا سەرمایەکانیان لە هەرێم بخەنەگەڕ. بەم هەنگاوە ده‌كرێت كوردستا‌ن سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت. به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت هانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بدرێت و كار و پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی جێبه‌جێ بكه‌ن و وڵات و ئابووری وڵاتیش گه‌شه پێبده‌ن.
باسی حەوتەم
نووسینی: د. عرفان عه‌زیز




