رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەرانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان

ھەولێر-KDP.info- هیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری رایگەیاند: ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەكی گشتی گەیشتووەتە 96%.
هیوا ئەفەندی هەروەها ڕایگەیاند: دوای داخستنی بنكەكانی دەنگدان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگای هەولێر 96.4% و لە سلێمانی 94.5% و لە دهۆك 97.5% بووە.
بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی هاوكات راشیگەیاندووە: ڕێژەی بەشداریكردن لە ناوچە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركووك 76% و لە پارێزگای نەینەوا 47% بووە.




