سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه پێده‌گات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/11/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له به‌ڕێز ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كه‌یدا به‌ڕێز ڕۆبیۆ ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆریى نێوان عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا، به‌ڕێز ڕۆبیۆ پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركیا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزیان له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریدا له سووریا، ده‌رده‌بڕێت.
به‌ڕێز ڕۆبیۆ هاوبه‌شیى به‌رده‌وامیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مایه‌كى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردایه‌تى و هاوبه‌شیى بنیاتنه‌رانه‌تان، گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و دانایى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاریكارى.
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌یمانیى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستایشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و یه‌كڕیزیدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاریكاریى ئابووریى نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شیان به‌هێز ده‌كات.




