٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، ڕۆشنایی خستە دوایین گۆڕانکاریی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان. 

جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی ڕۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تیکۆشانیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە  نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار