٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی فینلاند جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد .

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.

باڵیۆزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار