٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدانی تایبەت دەستی پێ کرد و کۆمسیۆنیش داوایه‌ك لە هێزە ئەمنییەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و تەنیا لە هەرێمی كوردستان ٢٧٠ هەزار كەس لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەنگ دەدەن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەموو ئامێرەکان بۆ دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دانراون و هیچ کێشەیەکمان نییە و تەواوی بنکەکان کە پێکدێن لە ٢٠٤ بنکە و ٩٨٥ وێستگە ئامادەن و هیچ کێشەیەکیان نییە."

بەرپرسی ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نەبەرد عومەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرجەم بنکەکان لە هەرێمی کوردستان ئامادەن و گرفتەکان چارەسەر کراون و ٢٠٤ بنکەمان هەیە و هەموویان ئامادەن، داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین پاکوخاوێنیی شوێنەکان ڕابگرن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەشڵێت: "پێشتر ئەگەر پەنجەمۆر (فینگەر پرێنت) کێشەی هەبووبێت و هەندێک دەنگدەر پەنجەمۆریان نەیخوێندبێتەوە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە، ئامێری (فەیس ئایدی) واتە خوێندنەوەی دەموچاو بۆ دەنگدەر دانراوە، هیچ کێشەیەک ڕووبەڕووی دەنگدەر نابێتەوە."

هاوكات بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، لە کۆی 46 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی عێراق، نزیکەی 30 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە, بەڵام لەم ژمارەیەدا نزیکەی حەوت ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان نوێ نەکردووەتەوە، بۆیە ناتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار