بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP: بانگەشە به ئارامی بەڕێوەچوو و بۆ سبهیش هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عەمید کامل بەرزنجی)، ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە.
عەمید (کامل بەرزنجی) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەرجەم تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئامادەکاریی تەواومان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.
عەمید (کامل بەرزنجی) پەیوەست بە ئامادەکاریی هێزە ئەمنییەکان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنیش گوتی، هێزە ئەمنییەکانمان لە پۆلیس و تێکڕای هێزە ئەمنییەکانی تر، بە یەک تیم کار دەکەین و خۆشبەختانەش بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوە چوو.
ئومێد بابان




