٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

توێژە جیاوازەکان بۆ KDP: بەڵێنمان ڕۆژی ١١ی مانگە بۆ سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ئافرەتانی دھۆک، جەخت لە سەرکەوتنی پارتی دەکەنەوە و دەنگدەرێکیش دەڵێ، کاتێک بیر لە ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی دەکەینەوە، ڕاستەوخۆ پارتی دیموکراتی کوردستانمان بیردێتەوە، بۆیە دەنگمان ھەر بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتییە.

ئاخچین دۆسکی، دانیشتووی قەزای ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پارتی حزبێکی خاوەن ئەزموون و پێگەی بەھێزی جەماوەرییە، لەبەر ئەوەش پێشبینی دەکەم پارتی زۆرترین دەنگ لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە بەدەست بێنێ و ڕۆژی دەنگدانیش دەنگم بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتییە، چونکە بەھێزبوونی پارتی، بەھێزبوونی کوردستانە و ھەموو پێکھاتە و نەتەوە و ئایینێک دەتوانێت لەژێر چەتری پارتیدا بژیت و ئەوەی داکۆکی لە مافەکانمان دەکات لە بەغدا ھەر پارتییە و ھەر پارتیش سەردەکەوێت، تاکە ھۆکاریش بۆ زیادبوونی دەنگەکانی پارتی ئەوەیە، خەڵکی کوردستان دەزانێت چارەنووسیان لەگەڵ پارتییە.

شەیما مستەفا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ھەموو توانایەکم دەخەمەگەڕ بۆ سەرخستنی پارتی، دڵنیاشم پارتی سەردەکەوێت و زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ تۆمار دەکات، بەتایبەتی ئێمەی زاخۆیی دەنگمان بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتییە، بیریشمان ناچێت، مەسروور بارزانی زۆر خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردووە و کردارەکانی پارتی شاھێدی بۆ سەرکەوتنی پارتی دەدەن.

ڕێژین نھێلی، ڕۆژنامەنووسی دیاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەر کاتێک بیر لە ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی دەکەینەوە، ڕاستەوخۆ پارتیمان بەبیر دێتەوە، دڵنیام لیستی ٢٧٥ی پارتی گەورەترین سەرکەوتن بۆ مێژوو تۆمار دەکات و پارتی دەبێتە حزبی ملیۆنی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، بۆیە بەبێ دوو دڵی ڕۆژی ١١ی مانگ دەچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەڵێن بە سەرۆک بارزانی و شەھیدانمان دەدەین لیستی پارتی سەربخەین.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار