٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری و ڕێزلێنان بۆ ٦٠٠ مامۆستای خۆبەخشی کوردی شاری کەرکووک بەخشرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیاری و ڕێزلێنانی بۆ ٦٠٠ مامۆستای خۆبەخشی شاری کەرکووک بەخشی، لە وتەیەکیشیدا دەڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو تواناوە لە پاڵپشتی و پشتیوانیان درێغی ناکات.

ئەمڕۆ هەینی ٧ی١١ی٢٠٢٥، هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستن و لیژنەکانی پشتیوانی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە لقەکان و ناوچەکان، و لە ڕێگەی لیژنەی ناوچەی مامۆستایانی لقی ٣، هەستان بە ڕێزلێنان و دابەشکردنی دیاری بۆ ٦٠٠ مامۆستای خۆبەخشی کوردی کە دانەمەزراون و خۆبەخشانە بەردەوامی بە خوێندن دەدەن لەم دەڤەرە.

هیوا ئەحمەد مستەفا لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم ڕێزلێنانە جێگای ڕێز و بەرز نرخاندنە لەلای پارتیمان و گشت خەڵکی دڵسۆزی کوردستان و هیوادارین وەک هەمیشە بەم دڵسۆزی و گەرموگوڕیەوە بەردەوام بن و ئێمەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو تواناوە لە پاڵپشتی و پشتیوانیان درێغی ناکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار