٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی: سەرۆک بارزانی ڕێنمایی پێداین لەم ھەڵبژاردنە نوێنەری گشت پێکھاتەکان بین

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا، لە کاتی بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە زوممار ڕایگەیاند: دەبێت عێراقی نوێ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوازن و تەوافوق بەڕێوەببرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای نەینەوا لە زوممار ڕایگەیاند: کارنامە ‌و بەرنامەی پارتی ئەوەیە خزمەتی ھاووڵاتیان بکات، وڵات لەسەر بنەمای ھاووڵاتییبوون دابمەزرێت، ھەمووان دەست بەو دەستوورەوە بگرین کە تیایدا ھاتووە دەستوورێکی فیدڕاڵی ـ دیموکراسییە ھەموو گەلانی عێراق دەنگیان پێداوە.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: دەبێت عێراقی نوێ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوازن و تەوافوق بەڕێوە ببردرێت و مافی گشت پێکھاتە و ئایین و ئایینزاکانی تێدا پارێزراو و فەراھەم بێت.

نەوزاد ھادی، ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە سەقامگیری و گەشەپێدان و مافی گشت پێکھاتەکان پارێزراوبێت، ھەروەھا ڕێنمایی سەرۆک بارزانی ئەوەیە لەم ھەڵبژاردنەدا نوێنەری گشت پێکھاتەکانی عێراق بین.

هەواڵی پەیوەندیدار