٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو پڕۆسەیە بۆ خزمه‌تی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان لە کەرکووک دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان دابەشکردنی ١٠٠٠ پارچە زەوی لە شاری کەرکووک بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ھیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسوکاری شەھیدانی سەربەرز و نوێنەری بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی و دەزگای ئەیلوول و گوڵان و بەرپرسی لقەکانی سنوور و بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی پارتی لە بازنەی کەرکووک ١٠٠٠ پارچە زەوی دابین کرا لە شارێک بەناوی (شاری پێکەوەژیان) لە کەرکووک. 

ھیوا ئەحمەد مستەفا ڕایگەیاند، ئەم خزمەتە لەسەر پێشنیازی ئێمە و بە ڕەزامەندی جەنابی سەرۆک ئەم شارە پێکدەھێنرێت و ئەم پارچە زەویانە لەلایەن مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیانەوە دابەشدەکرێن لەژێر چاودێری بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی پارتیمان. 

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان گوتیشی، ئەم زەویانە ھەر یەک لە کەسوکاری ئەم شەھیدانە دەگرێتەوە: (شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، شەڕی ناوخۆ -خۆکوژی، شەڕی تیرۆر دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، شەڕی دژی داعش، وە ئەو چوار شەھیدەی بەردەم مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک - گەرمیان کە لە ساڵی٢٠٢٣ لە خۆپێشاندانێکدا شەھیدکران.

ھیوا ئەحمەد مستەفا پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی سەرجەمیان کردوو گوتی، ھیوادارین بە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەی سەرشانمان بتوانین خزمەتێکی بچوکیان پێبگەیەنین کە تائێستا ھیچ کام لە کەسوکاری ئەم شەھیدانە لە کەرکووک سوودمەند نەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار