٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە (فازڵ میرانی)ـیەوە بۆ ھەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

(10)

دەنگدەرانی بەڕێز

ئەو ناسنامەیەی کە یەکمان دەخات، گەورەتر و پایەدارترە لە گوتاری دووبەرەکی و پەرتەوازەیی، بنچینە و ڕەسەنایەتیی ئێمە مرۆڤایەتییە.

مەھێڵن ئەو تاقمە فریوتان بدەن کە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی دووبەرەکی دەدەن، تا لە ژێر پەردەی شەرعییەتدا خۆیان بشارنەوە، دواتریش نکۆڵی لەو بەڵێنانە بکەن کە نەک ھەر لە جێبەجێکردنیان دەستەوەستانن، بەڵکو لە بنەڕەتیشدا بەلایانەوە گرنگ نییە.

لە بەردەمتاندا تیمێک ھەیە کە بەڵێنیدا و جێبەجێی کرد، سەرەڕای کەمیی داھات و سەرچاوەکانیش، بەڵام ھەر کار دەکات، ھەروەھا تیمێکی دیکەش لەبەرچاوتانە، کە دەستی بەسەر سەرچاوەکاندا گرتووە و کردیوویەتی بە موڵکی تایبەتی خۆی.

لەبەردەم ئێوەدا تیمێک ھەیە، ڕێز لە جیاوازییەکان دەگرێت، تیمێکیش ھەیە شەڕ لەگەڵ ھەر کەسێک دەکات، کە لەگەڵی جیاواز بێت.

ئێمە کەسوکاری ئێوەین، براکانتانین، ئێوەیش خوشکی ئێمەن.

بە ھەبوونی ئێوە لەگەڵ ئێمەدا، ھەموو جیھان دەزانێت کە ئێمە بە دەنگی ئێوە، پیلانی پیلانگێڕانمان لە گۆڕنا و ئەو بەربەست و کۆسپانەمان لابرد، کە لە بەردەمماندا دایاننابوو، تا نەھێڵن ببینە یەک دەست و برینەکانی وڵاتەکەمان ساڕێژ بکەین.

لەگەڵمان بن بۆ ڕاگرتنی خوێنبەربوونی گیان و شکۆ و داھات و سامانەکان، لەگەڵ ئەوانە مەبن، کە مافەکانتان زەوت دەکەن، لەگەڵ دڵسۆزانی عێراق بن.

هەواڵی پەیوەندیدار