٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری پەروەردە: لە ڕۆژی پێنجشەممە 06-11 پشووە تاوەکو چوارشەممە 12-11-2025

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەوت ڕۆژ پشووی بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ئەهلی دەگرێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێـت، بەشێکی زۆری ناوەندەکانی خوێندن دەبنە بنکە و وێستگەی دەنگدان لەو پرۆسەیە، بەوهۆیەوە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەوەستێت.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، " لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن حکوومی و ئەهلی لە پێنجشەممە 06-11-2025 پشووە تاوەکو چوارشەممە 12-11-2025 پشووە، هیچ ناوەندێک بۆی نییە دەرگا بەڕووی دەوامدا بکاتەوە."

گوتیشی، ڕۆژی 12-11-2025 دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە، دوو کاتژمێری یەکەمی دەوام دەتوانن  ئەگەر بیانەوێت ناوەندەکان ڕێکبخەنەوە و ئامادەی بکەن بۆ خوێندن.

هەواڵی پەیوەندیدار